گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە عێراق و هەرێم مەرج بۆ گەشتى ئاسمانى دادەنرێت

2021.07.25 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
لە عێراق و هەرێم مەرج بۆ گەشتى ئاسمانى دادەنرێت

ناس کورد-

 

دوو مانگى دیکە گەشتى ئاسمانى لە فڕۆکەخانەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانەوە لەو کەسانە قەدەغەدەکرێت کە ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، ئەوەش بەپێی بڕیارێکى دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو بڕیارە لە ٢٠٢١/١٠/١ ەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، لەو کاتەوە ڕێگە بە ھیچ کەسێک نادرێت بۆ گەشتکردن ئەگەر ڤاکسینى کۆرۆناى وەرنەگرتبێت.

 

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەرجى ئەوەشیداناوە کە دەبێت ئەوانەى ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەوەرگرتنی ڤاکسینەکە بەدەستبهێنێت، بەدەر لە ھەندێک حاڵەت کە پێویست بە بوونی پشکنینی PCR دەکات.

 

بڕیارەکە تەواوى فڕۆکەخانەکانى عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و جەختکراوەتەوە کە پێویستە ھەموو کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانی پەیڕەوی بکەن.

 

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک وەک یەکەم فڕۆکەخانەى هەرێم دەقى بڕیارەکەى دوبارە بڵاوکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە کە لەو وادەیەوە کە دیاریکراوە کارى پێدەکرێت.