گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سۆمۆ هەناردە و داهاتى شەش مانگى نەوتى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات

2021.07.25 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
سۆمۆ هەناردە و داهاتى شەش مانگى نەوتى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

کۆمپانیاى سۆمۆى تایبەت بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق هەناردە و داهاتى نیوەى یەکەمى ئەمساڵى فرۆشى نەوتى عێراق و هەرێمى کوردستانى ئاشکرا کرد و رایگەیاند "داهاتى نەوتى هەرێم نزیکەى 5 ملیار دۆلار بووە". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى نزار فایەق، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ (25ى تەموزى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى وتووە، لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا عێراق 528 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە کە داهاتەکەى 33 ملیار دۆلار بووە و لە بەندەرەکانى باشور و کەرکوکەوە هەناردە کراوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها هەرێمى کوردستان لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا بڕى 77 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە، ئەگەر نرخى نەوتەکەش بەپێى نرخى نەوتى خاوى کەرکوک حساب بکرێت کە لەلایەن سۆمۆ دەفرۆشرێت، ئەوا داهاتەکەى 4  ملیار و 800 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى بووە.

 

سەبارەت بەو وڵاتانەى کە نەوتى عێراقییان کڕیوە ئاماژەى بەوەداوە، چین لە پلەى یەکەمدایە و بەدواى ئەویشدا هیندستان، عێراق گەورەترین هەناردەکارى دووەم گەورەترین بازاڕى ئاسیایە کە هیندستانە، دواى بازاڕى هیندستانیش بازاڕى ئەوروپا لەپلەى دووەمدایە و دواى ئەویش بازاڕى ئەمریکا دێت لە کڕینى نەوتى عێراق.