گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ماکرۆن بۆ خۆپیشاندەرانى وڵاتەکەى: ئەوە ئازادى نیە ئێوە دەیکەن

2021.07.25 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
ماکرۆن بۆ خۆپیشاندەرانى وڵاتەکەى: ئەوە ئازادى نیە ئێوە دەیکەن

ناس کورد-

سەرۆکى فەڕەنسا لەوەڵامى خۆپیشاندانەکانى وڵاتەکەى لەدژى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى نوێ بۆ بەرگرتن بە پەتاى کۆرۆنا ڕایگەیاند، ئەوە ئازادى نیە بەبێ ڕاپەڕاندنى ئەرکەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیمانوێڵ ماکرۆن (25ى تەموزى 2021) لەدواى چەند ڕۆژێک لەخۆپیشاندانەکانى ژمارەیەک لەشارەکانى فەڕەنسا ئاماژەى بەوە کرد "ئازادى بەبێ ئەرک ناکرێت و ئازادیش تەنها پابەند بەکەسێکەوە نیە و ئازادى من لەو شوێنەدا کۆتایى دێت کە ئازادى کەسێکى تر دەست پێ دەکات".

 

ماکرۆن دەشڵێت "ئەگەر تۆ  ڤاکسینت ناوێت و سبەینێش پەتاکە بۆ باوکت یاخود بۆ دایکت یاخود بۆ من دەگوازرێتەوە، واتاى وایە من دەبمە قوربانى ئازادییەکانى تۆ، بەڵام تۆ دەرفەتى پاراستنى ئازادیەکانى خۆت و منیشت لەبەردەستدایە، بەپێچەوانەشەوە ئەوە ئازادى نیە بەڵکو ئەوە پێیدەوترێت نابەرپرسێارێتى و خودپەرستى".

 

لێدوانەکەى سەرۆکى فەڕەنسا لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژى ڕابردودا چەندین خۆپیشاندان لەدژى سەپاندنى چەند ڕێوشوێنێک بۆ بەرگرتن بە پەتاى کۆرۆنا و وەرگرتنى ناچارى ڤاکسین بۆ کارمەندانى تەندروستى، لەو وڵاتە ئەنجام دراوە.