گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوێستى کۆمەڵ لەبارەى پێدانى مووچە بەبێ لێبڕین

2021.07.25 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى کۆمەڵ لەبارەى پێدانى مووچە بەبێ لێبڕین

ناس کورد-

کارگێڕى ئەنجومەنى سیاسى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان رایگەیاند، موچەى تەواو مافێکى یاسایى و سروشتى فەرمانبەرانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەكیم (25ى تەموزى 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا لەبارەى بڕیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە پێدانى موچەى تەواوەتى بە فەرمانبەرانى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "موچەی تەواو ؛ مافێکی یاسایی و سروشتی فەرمانبەرانە بە پێی یاسای خزمەتی شارستانی وکۆمەڵێ یاسای تری فیدراڵ و ھەرێمى".

 

رونیشیکردەوە "بۆیە پێدانی مووچە بێ لێبرین ئەم ھەموو منەتکردنەی ناوێ بەسەر فەرمانبەران و میللەتدا و بە دەستکەوتی گەورە پێيان بفرۆشرێتەوە".

 

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ (یەکشەممە) حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا لەم مانگەوە موچەى فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت.