گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم: لەچوار بۆ شەش رۆژدا موچە دابەشدەکرێت

2021.07.25 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: لەچوار بۆ شەش رۆژدا موچە دابەشدەکرێت

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەماوەى نێوان چوار بۆ شەش رۆژدا موچەى تەواوى وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" ئاماژەى بەوەکرد، ئەمجارە بەتەواوى پارەى موچە کۆکراوەتەوە و ئەگەر پارەکەى بەغداش بەردەوام بنێردرێت دابەشکردنى موچەى تەواوەتى بەردەوام دەبێت.

 

وتیشى لە سبەینێوە دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.

 

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، ناتوانن بەتەواوى خەڵک دڵنیابکەنەوە کە ئەگەر بەغدا پارەکە نەنێنرێت بتوانن موچەى تەواو دابەش بکەن، ئەگەر هەر گرفتێک دروستبوو بەپێی داهات مامەڵە دەکەن.