گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاى بافڵ تاڵەبانى: لێکۆڵینەوە لە سێ دۆسیە دەستپێدەکات

2021.07.25 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى بافڵ تاڵەبانى: لێکۆڵینەوە لە سێ دۆسیە دەستپێدەکات

ناس کورد-

 

میدیاى بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى ئاشکرایکرد، بڕیاردراوە لێکۆڵینەوە بکرێت لە سێ دۆسیەى دیکە، لە چوارچێوەى ئەو هەنگاوانەى بۆ "چاکسازیی" گیراونەتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاى بافڵ تاڵەبانى لە راپۆرتێکدا رووداوەکانى هەشتى تەموز بە "شۆڕش" ناودەبات و جەختدەکاتەوە کە گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن بە ئامانجى نەهێشتنى "گەندەڵى و قاچاخچێتى".

 

بەپێی راپۆرتەکە، بڕیاردراوە لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکرێت کە "بەشەوێک بوون بە کوڕێک و ئەوەى بەنایاسایی دەستیان کەوتووە لێیان بسەنرێتەوە، لەگەڵ لێکۆڵینەوە لەو زەوییانەى داگیرکراون، ئەو پارانەى رەوانەى دەرەوە کراون".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدواى هەشتى تەموزەوە "قاچاخچێتى لە فڕۆکەخانەى سلێمانى بنەبڕکراوە ئەو رێڕەوى پێشتر بوارى بۆ گەندەڵکاران رەخساندبوو وشککراوە".

 

هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە پەیامێکدا جەختیکردەوە، لە ئەمڕۆ بە دواوە دەرەنجامی هەوڵەکانیان بۆ چاکسازی و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی دەبینن و  بە دەستێکی ئاسنین بەگژ خواروخێچیییەكاندا دەچنەوە.  

 

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوان پێداگرن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندی گەندەڵی و یاساشكێنی لەپێناو ئەوەی بگەینە حوكمڕانییەكی دروست.