گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەنجامدەرێکى تەقینەوەکەى بەغدا لە هەرێم دەستگیرکرا

2021.07.25 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامدەرێکى تەقینەوەکەى بەغدا لە هەرێم دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

دژە تیرۆرى هەرێمى کوردستان دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند بەتۆمەتى بەشداربوون لە ئەنجامدانى تەقینەوەکەى ئەم دواییەى بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دژە تیرۆر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دواى تەقینەوەى 19 ى تەممووزى ناوچەی سەدری بەغدا، دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داون کە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو گرووپەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ئەنجام داوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوى تەواوى بریتییە لە (ح. ی. ع. ح.) کە خەڵکى حەویجەیە و ئێستا دانیشتووی کەمپی (حسن شام)ـە و لەسەر فەرمانی دادوەر گومانلێکراو (ح) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.