ناس کورد-
ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە سێ هەزار بازرگانى ژن لە پارێزگاکەدا کاردەکەن، لە پرۆژەکانی بازرگانی و پیشەسازیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەدی حاجی فاتم، نوێنەری ژوری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى ""نەوژین کە رۆژنامەیەکە بایەخ بە پرسەکانى ژنان دەدات وتی "(٣١٨٤) ژنە بازرگان هەڵگری پێناسی ئەندامیەتی ژوری بازرگانی سلێمانین".
وتیشى " ئەو بازرگانە ژنانە لە بوارە جیاوازەکاندا کاری بازرگانی دەکەن وەکو (پرۆژەی پیشەسازی، کۆمپانیاکان، نوسینگەی خانوبەرە، ئارایشتگا، دوکانی جل و بەرگ) لەگەڵ چەندین بواری تر سەرقاڵی کاری بازرگانین".
ئەحمەدی حاجی فاتم باسى لەوەشکرد، ژنان زۆر چالاکن و ئەتوانن لە هەمو بوارەکاندا ئیش بکەن، بەتایبەت بواری بازرگانی.