گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانییەوە سەبارەت بە مووچە

2019.03.10 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانییەوە سەبارەت بە مووچە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد-

 

هەر پەروەردەیەک لیستی مووچەی ئامادەبێت سبەینێ بەبێ پاشەکەوت مووچە وەردەگرێت، ئەوەش بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی.

 

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە رایگەیاند، هەر پەروەردەیەك لیستی مووچەی ئامادەبێت سبەینێ‌ مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت وەردەگرێت.

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، تەنها دوو پەروەردە ماون لیستی مووچە ئامادە بكەن و هەموو پەروەردەكانی تر لیستی مووچەیان ئامادەكردوەو سبەینێ‌ ئەتوانن چەكی پارەكەیان ببەن بۆ گەنجینەو مووچە وەربگرن.


بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستایان دڵنیا دەكات مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت وەردەگرن و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەشكردنی مووچە دەكەن بە پاشەكەوتەوە دوورن لە راستییەوە.