گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’حەوت خۆراک’’..دابەشکردنى سەبەتەى خۆراکى لەهەرێم دەستپێدەکات

2021.07.25 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
’’حەوت خۆراک’’..دابەشکردنى سەبەتەى خۆراکى لەهەرێم دەستپێدەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، لەچەند رۆژى داهاتوودا دابەشکردنى سەبەتەى خۆراک لە چوارچێوەى بەرنامەى بەشەخۆراک لەهەرێم دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، نیوەى زیاترى پشکى هەرێم لەو خۆراکانە گەیشتووە و کە لەحەوت خۆراکى سەرەکى پێکدێت.

 

وتیشى لەئێستادا دەست بە دابەشکردنى برنج کراوە، خۆراکەکانى تر کە لە حەوت ماددە پێکدێت 50%ى گەیشتووەتە هەرێم و لەچەند رۆژى داهاتوودا دەست بەدابەشکردنى دەکرێت.

 

نەوزاد کامیل باسى لەوەشکرد، بۆ بابەتى پاقلەمەنییەکان کە لە نیسک و نۆک و فاسۆلیا پێکهاتووە، هەر کەسێک دەتوانێت یەک خۆراکیان وەربگرێت، یاخود خێزانێک کە لەچەند کەسێک پێکدێن هەر یەکەیان جۆرێکیان وەربگرێت کە بڕەکەى یەک کیلۆ گرامە.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەدوو مانگى رابردوودا بڕیاریدا گۆڕانکاریی لەبەشە خۆراکدا بکات و ماددەکان بۆ حەوت خۆراک بەرزبکاتەوە بەم شێوەیە:

 

(3) سێ کیلۆ برنج بۆ هەرکەسێک

(1) یەک کیلۆ شەکر بۆ هەرکەسێک

(400) چوارسەد غرام دۆشاو بۆ هەر کەسێک

(1) یەک کیلۆ پاقلە مەنی بۆ هەر کەسێک.

(1) یەک لتر زەیت بۆ هەرکەسێک