گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مامۆستایەکى زانکۆ و سێ ئەندامى خێزانەکەى لەیەک ڕۆژدا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا 

2021.07.25 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستایەکى زانکۆ و سێ ئەندامى خێزانەکەى لەیەک ڕۆژدا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا 

ناس کورد-

مامۆستایەکی زانکۆ لەپارێزگای دیالە،خۆیی و سێ ئەندامی خێزانەکەی لەیەک ڕۆژدا بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دیالە (25ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە "عەزید دەهەلەکی،مامۆستا لە زانکۆی دیالە و سێ ئەندامی خێزانەکەی لەیەک ڕۆژدا بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "دەهەلەکی لەهەمان ڕۆژدا دایکی، برایەکی و خوشکێکی بە پەتاکە ئەمڕۆ بە هۆی توشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە".  

 

لەئێستادا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا کە ناسراوە بە (دەلتا) ژمارەی توشبوون بەنەخۆشییەکە لەعێراق لەهەڵکشاندایە و ڕۆژانە هەزاران کەس بەو ڤایرۆسە توش دەبن کە ئەوەش وای کردووە حکومەت هەڕەشەی توندکردنەوەی ڕێکارەکان بکات کە یەکێک لە بژاردنەکان سەپاندنی قەدەغەی گشتی هاتوچۆیە".