گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى وەزیرى دارایى لەبارەى لێبڕینى موچەوە

2021.07.25 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى وەزیرى دارایى لەبارەى لێبڕینى موچەوە

ناس کورد-

وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات  "هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو، لێبڕینی مووچە هەڵدەگیرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات شێخ جەناب (25ى تەموزى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا لەبارەى لێبڕینى موچەوە رایگەیاند "بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، بەجێگەیاندنی بەڵێنێکی حکومەتە کە بە موچەخۆرانی دابو، هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو، لێبڕینی مووچە هەڵدەگیرێت".

 

وتیشى "بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران، جێبەجێکردنی بەڵێنێکی حکومەتی هەرێم بو، راستگۆیانە بردیەسەر کە بەڵێنی دابو هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو لە داهات و ئەو بودجەیەی لە بەغداوە دێت لێبڕین ناهێڵێت".

 

لە رونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە " ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەری حکومەتی هەرێمە بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان".