گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکێتی پیاوان کوژرانی سێ پیاو لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ڕادەگەیەنێت

2021.07.25 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی پیاوان کوژرانی سێ پیاو لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ڕادەگەیەنێت

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

سکرتێری سەندیکای پیاوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 300 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە دژی هاوسەر و خێزانەکانیان تۆمارکراوە، دەشڵیت، 41 پیاو خۆیان کوشتووە و سێ پیاویش لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون، هاوکات قەیرانی ئابوری بە هۆکاری سەرەکی دەزانێت بۆ ئەو ڕووداوانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بورهان فەرج، سکرتێری سەندیکای پیاوانی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 25ی تەموزی 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، " لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 279 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە دژبە هاوسەر و خێزانەکانیان تۆمارکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " بەشێکی هەرە زۆری سکاڵاکان پەیوەندی بەو گەنجانەوە هەیە کە تازە هاوسەرگیریان کردووە کە بەهۆی تێکەڵبوون و دەستوەردانی  کەسۆکاری هەردوولاوە کێشە و گرفت بۆ پیاوەکان دروست بووە".

 

بەوتەی سکرتێری سەندیکا پیاوان، "لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 41 پیاو لە هەرێمی کوردستان خۆیان کوشتووە و سێ پیاویش لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە وبەهاوکاری کەسانی تر کوژراون".

 

بورهان فەرەج دەڵێت، "بەشێکی هەرە زۆری کێشە خێزانییەکانی کۆمەڵگای کوردی دەگەڕێتەوە بۆ دوو فاکتەری سەرەکی، کێشەی دارایی کە خۆی دەبینێتەوە لە بەڕدەوامبوونی قەیرانی ئابوریی و دواکەوتنی موچە، هەروەها جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگاکان".

 

وتیشی، "ئامارەکانی توندتیژی دژبە پیاوان لەهەرێمی کوردستان دڵخۆشکەرنیین و بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەپیاوان لەکۆمەڵگای کوردیدا بەرپرسیاری یەکەمن لە دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەیان".

 

دەشڵیت، "پیاوانی تەمەن ناوەند و بەساڵاچوانیش پشکی زۆریان بەرکەوتووە لەو سکاڵایانە کە بریتین لە لێدان و ئەشکەنجەدان، هەراسان کردن، دەرکردن لەماڵەوە و ڕێگرییکردن لە بینینی منداڵەکانیان لەکاتی جیابوونەوەیاندا".