گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سندوقى دراوى نێودەوڵەتى: عێراق چوارەمین وڵاتى عەرەبییە کە ئابورییەکەى بەهێز بووە

2021.07.25 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
سندوقى دراوى نێودەوڵەتى: عێراق چوارەمین وڵاتى عەرەبییە کە ئابورییەکەى بەهێز بووە

ناس کورد-

سندوقى دراوى نێودەوڵەتى ئاشکرای کرد، بەپێى خەمڵاندنەکانیان بۆ ئەمساڵ عێراق دەبێتە چوارەمین گەورەترین وڵاتى عەرەب لەنێو پێنج وڵاتدا کە بەروبومى ناوخۆى تێدا زیاد دەکات و خاوەنى ئابوریی گەورەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سندوقى دراوى نێودەوڵەتى پێشبینى ئەوە دەکات، لە باشبوونى دۆخى پەتاى کۆرۆنا وردە وردە تێکڕایى بەروبومى ناوخۆى عێراق بۆ ئەمساڵ بەڕێژەى 1.1% گەشەکردنی بەخۆیەوە ببینێت، دواى ئەوەى ئاستى داکشانى بەرهەمهێنانى ناوخۆیى بۆ ساڵى پار بەڕێژەى 9 بۆ 10% دابەزى بوو و لەکاتێکدا ساڵى 2019 و پێش پەتاکە گەشەى بەروبومى ناوخۆى بەڕێژەى 4 بۆ 5% تۆمار کرابوو.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا بووە هۆى دابەزینى نرخى نەوت و لاوازى ئاستى بەرهەمهێنان و ئابوورى بۆ ماوەیەکى زۆر، هەروەها تواناکانى حکومەتى کۆت و بەند کردبوو بۆ چارەسەرى قەیرانەکان، بەڵام پێشبینى ئەوەش دەکرێت پاشەکشەى بەرهەمهێنان بگاتە سێ ملیۆن و 95 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە، ساڵى پار چوار ملیۆن و ساڵى 2019 پێش پەتاکەش چوار ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانى ڕۆژانەبوو.

 

هەر بەپێى پێشبنیەکانى سندوقەکە، پێدەچێت پشکى تاک لە بەروبۆمى ناوخۆییەوە بەتێکڕا بۆ ڕێژەى 7% بەرزبێتەوە کە دەگاتە چوار هەزار و 600 دۆلار بۆ ساڵێک و ساڵى پەتاکەش چوار هەزار و 300 دۆلار و ساڵێک پێش پەتاکەش واتا ساڵى 2019 تا ئاستى پێنج هەزار و 700 دۆلار تۆمار کرابوو.

 

باس لەوەش کراوە، عێراق لە پلەى حەوتەمى وڵاتانى عەرەبى دێت لەڕووى پشکى داهاتى تاک لە بەروبومى ناوخۆیى بۆ ئەمساڵ لەدواى قەتەر و ئیمارات و کوەیت و بەحرەین و سعودییە و عوممانەوە.