گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

2019.06.23 - 10:08
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەکانی گەرماش بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەرزدەبنەوە. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت. هەولێر، نزمترین پلە 24  و بەرزتریرن پلە 41 دەبێت سلێمانی، نزمترین پلە 26  و بەرزتریرن پلە 40 دەبێت دهۆک، نزمترین پلە 24  و بەرزتریرن پلە 39 دەبێت کەرکوک، نزمترین پلە 29 و بەرزترین پلە 42 دەبێت