گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەی نوێ

نزیکەى 99%ی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا مردوون یەک لێکچوونیان هەیە

2021.07.25 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 99%ی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا مردوون یەک لێکچوونیان هەیە

ناس كورد-
شارەزایانی بواری ڤایرۆسەکان لە ئەمەریکا هۆکاری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی ڤاکسین ئاشکراکرد و ڕایانگەیاند، لە 99%ی حاڵەتە نوێیەکانی توشبوون و مردن لەو کەسانەدایە کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Cnet)ی ئەمریکی (25ی تەموزی 2021)، بەرپرسانی تەندروستیی گشتی ئەمەریکا ئەوەیان ڕاگەیاندووە، "ڕێژەی مردن و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا جارێکی تر ڕووی لە هەڵکشان کردووە ئەوەش دوای سەرهەڵدانی جۆڕە گۆڕاوەکەی کەناسراوە بە (دەلتا)".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "داتاکان ئەوەیان دەرخستووە، ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە لەم دوایەدا گیانیان لەدەستداوە لە 99%یان نەکوتراون بە ڤاکسینەکانی دژ بە نەخۆشییەکە".

 

ڕۆشیل والینسکی، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گۆازراوەکان ئەمەریکا دەڵێت، "زیاتر لە 97%ی ئەو حاڵەتانەی کە لەئێستادا داخڵی نەخۆشخانەکان دەکرێن ئەو کەسانەن کە ڤاکسینەکانیان وەرنەگرتووە، ڕوونە ئەم شەپۆلەی ئێستا تەنها دوچاری کەسانی نەکوتراو دەبێتەوە".

 

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، "کۆبوونەوەکان و بۆنەکانی ئەمەریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا هۆکاری سەرەکی بووە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشییەکە، زۆربەی بەشداربووانی ئەو بۆنانە دەستبەرداری بەستنی دەمامەک و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بوون، بە جۆرێک تەنها لە 4ی ئەم مانگەدا زیاتر لە 256 حاڵەت تۆمارکرا کە سێیەکی حاڵەتەکان لەو کەسانە بوون کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ڤاکسینەکان بە شێوەیەکی بنجبڕ لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نامانپارێزێت، بەڵکۆ کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی لێکەوتەکان و توشبوون بە نیشانە سەختەکانی ڤایرۆسەکە، بۆیە ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکان وەردەگرن دەبێت بەردەوام بن لە بەستنی دەمامک لە شوێنە جەنجاڵەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە پەیڕەوبکەن".

 

شارەزایان پزیشکی ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە، "بڵاوبوونەوەی پەتاکە لەنێوان کەسانی کوتراوەدا زۆر کەمە و لە کاتی توشبوونیانیش پێویست بەوە ناکات داخڵی نەخۆشخانەکان بکرێن و زۆرجار پەتاکە بەسوکی لەسەر تەندروستیان دەردەکەوێت، بۆیە لە 97%ی ئەو کەسانەی کە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن لەو کەسانەن کە ڤاکسینەکانیان وەرنەگرتووە".

میشیل نوسنزویگ، پسپۆری سیستمی بەرگریی لەزانکۆی "ڕۆکڵڤەر"ی ئەمەریکی لەوباریەوە دەڵێت، "ئەمەریکا لەئێستادا کۆشش دەکات بۆئەوەی بتوانێت لە 60%ی هاوڵاتییەکانی بە ڤاکسینەکان بکوترێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەم قەیرانە نەگریسە بهێنێت، بەڵام هۆکارێکی دیکە ڕێگرە لە گەیشتن بەو ئامانجە کە ئەوەش دژایەتی کردنی ڤاکسینەکانە".

 

دەشڵیت، "ڕۆشنبیری دژایەتیکردنی ڤاکسینەکان سەرەتا لە ئەمەریکاوە سەریهەڵداوە و دواتر تەشەنەی کرد بۆ ئەوروپا و دواتر وڵاتانی دیکەی جیهانی گرتەوە، ئەوەش وایکردووە کێشەی گەورە بۆ حکومەتەکانی دونیا دروست بکات، هەندێک هێزی سیاسی سەرەکی لە ئەمەریکا لە سەرەتاوە زانیاریی چەواشەکاریان لەباری مەترسی ڤاکسینەکانەوە بڵاوکردوەوە ئەوەیان بە خەڵک ڕاگەیاند کە ڤاکسینەکان لە داهاتوودا لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆکاری توشبوون بە نەخۆشییەکی کوشندە، کە ئەوەش وایکرد بەشێکی زۆری دانیشتوانیی جیهان دژایەتی ڤاکسینەکان بکەن لەسەربنەمای ئەو زانیارییە ناڕاستە".