گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد وادەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە ئاشکرا دەکات

2021.07.25 - 02:07
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد وادەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز بەبێ لێبڕین و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتەکە گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە سبەینێ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە فەرمانێکدا کە ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاندووە، "لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران موچەی فەرمانبەران بەڕێژەی %100 خەرج دەکرێت و سبەینێ دووشەممە 26ی تەموزی 2021 موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت." 

 

هاوکات سەرچاوەیەک بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى بە "ناس کورد"ی وت، سبەینێ دووشەممە (26ی تەموزی 2021) موچەی وەزارەتی تەندروستی موچە وەردەگرێت و جەختی کردەوە کە "بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت."

 

هەر ئەمرۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتنی لێبڕینی لەسەر موچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند و وتی، هیوادارن بەغدا بەردوام بێت لە ناردنی پشکی هەرێم تا بتوانن لە مانگەکانی داهاتووش بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکەن.

 

مەسرور بارزانی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا (25ی تەموزی 2021) وتی، "لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە دابەش دەکەین."

 

هیواشی خواست بەغدا پابەند بێت بە بەڵێنەکانی و مانگانە پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داهاتووش بتوانن بەمشێوەیە و بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکات.