گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دوو هۆکار بۆ لابردنی لێبڕینی موچە دیاری دەکات

2021.07.25 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دوو هۆکار بۆ لابردنی لێبڕینی موچە دیاری دەکات

 ناس کورد-

لەدوای لابردنی لێبڕینی موچە لەسەر موچەی فەرمانبەران، وتەبێژی جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، جگە لە ناردنی 200 ملیار لە بەغداوە، ڕێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھە‌رێم ھۆكار بوو بۆ تە‌مویل كردنی تە‌واوە‌تی مووچە‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەمیر هەورامی، وتەبێژی جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم (یەکشەممە 25ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم كۆبوونە‌وە‌یە‌كی تایبە‌تی لە‌بارەی‌ بارودۆخی ئابوری ئە‌نجامدا و بڕیاریدا مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە‌."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئە‌م بڕیارە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم، پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ 200 ملیارە‌ وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێم بنێرێت."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " ھە‌روە‌ھا ڕێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھە‌رێمیش ھۆكار بوو بۆ تە‌مویل كردنی تە‌واوە‌تی مووچە‌."