گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسرور بارزانی: لەم مانگەوە موچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت

2021.07.25 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی: لەم مانگەوە موچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت

ناس کورد-

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتنی لێبڕینی لەسەر موچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند و دەشڵێت، هیوادارن بەغدا بەردوام بێت لە ناردنی پشکی هەرێم تا بتوانن لە مانگەکانی داهاتووش بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا (یەکشەممە 25ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە دابەش دەکەین."

 

هاوکات هیوای خواست بەغدا پابەند بێت بە بەڵێنەکانی و مانگانە پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داهاتووش بتوانن بەمشێوەیە و بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکات.

 

مەسرور بارزانی داوای لە هاووڵاتیان کرد پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان بپارێزن، ئەوەش لەدوای هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان.

 

ڕاشیگەیاند، کاتێک ئامارەکانی توشبووان بەرزدەبنەوە هاووڵاتیان گلەیی لە حکومەت دەکەن، بەڵام لەڕاستیدا ئەرکی هاووڵاتیانە خۆیان بپارێزن.