ناس کورد-
لەدوای ژێرئاو کەوتنی ئەو یەختەی ژمارەیەکی زۆر گەنجی کوردیی هەڵگرتبوو بەرەو وڵاتی یۆنان و بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەکیان، بەڵام چیرۆکی گەنجێکیان بووەتە جێگەی سەرنج کە بە دەبەیەکی ئاو خۆی ڕزگارکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕێ پشتینیوزی تایبەت بە کاروباری پەنابەران (یەکشەممە 25ی تەموزی 2021) بڵاویکردووەتەوە، "هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی کە لە ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەدا نادیارن یاخود وه‌ك ونبوو هه‌ژمار ده‌كرێن کە زیاتر لە حەوت کەسن له ژیاندا نه‌ماون، ته‌نها تا ئێستا ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه، ئه‌وه‌یه كه كه‌سیان هێله‌كی سه‌لامه‌تیان پێنه‌بووه، قاچاخچیه‌كانی توركیا هیچ هێله‌كێكی سه‌لامه‌تی یاخود چوپێكیان له ناو یه‌خته‌كه‌دا دانه‌نابوو و زۆرینه‌ی كۆچبه‌ره‌كانیش مه‌له‌وانیان نه‌زانیوە، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیشیان تا ئێستا نادیارن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "كۆچبه‌رێكی كورد، به ده‌به‌یه‌كی ئاوی به‌تاڵ، توانیویەتی خۆی بپارێزێت و له سه‌ر ئاوەکە بمێنێتەوە، تاكو باخیرهكان هاوكاریان كردوون و ڕزگاریان كردوون."
ماڵپەڕەکە نوسیویەتی، " یه‌ك ده‌به ئاو توانی ژیانی كه‌سێك ڕزگار بكات، ئه‌گه‌ر چووپ و هێله‌كی سه‌لامه‌تی به په‌نابه‌ره‌كاندا هه‌بووایه كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌ده‌دا."