کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد کاتژمێر 08:00ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی حوزەیرانی 2019، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی گەورە شارەوانیی ئیستەنبوڵ لە تورکیا دەستیپێکرد و کاتژمێر 05:00ی ئێوارە کۆتایی دێت. . هه‌ریه‌ك له ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جه‌هه‌په و بینالی یڵدرم، کاندید ئاكپارتی كێبڕكێی توند ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی گه‌وره شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ. . به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، له هه‌ڵبژاردنەکەدا 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن. . لە هەڵبژاردنەکەدا کورد کاریگەری گرنگی هەیە بەوپێیەی نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار لەو دەنگدەرانە کوردن، هەدەپەش وەک حزبێکی کوردی لە تورکیا بەشداری هەڵبژاردنەکە ناکات، پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی پێشتر دەنگ بە کاندیدەکەی جەهەپە بدەن بۆ شکستپێهێنانی کاندیدانی ئاکەپە و مەهەپە. . لە هەڵبژاردنەکەدا، لە 39 ناوچەی ئەو شارە دەنگ دەدرێت و 31 هەزار و 342 سندووق دانراون، هاوکات 62 سندووق له گرتووخانه و 156 سندووقی گه‌ڕۆك بۆ به‌ساڵاچوان و په‌ككه‌وته‌كان به‌كارده‌هێندرێن. . 31ی ئاداری 2019 هه‌ڵبژاردنه شارەوانییەکانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، تیایاد ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جه‌هه‌په به‌جیاوازی 13 هه‌زار و 773 ده‌نگ لەگەڵ بینالی یڵدرم، کاندید ئاكپارتی بە سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ هه‌ڵبژێردرا و رۆژی 17ی نیسان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی پێدرا. . رۆژی 4ی ئایاری 2019، به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئیمامئۆغڵو له‌كارلادرا و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ درا.