گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی بزانە

کازمی بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

2021.07.25 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەغدای پایتەختی بەجێھێشت و بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا (25ی تەموزی 2021) ئاماژەی بەوەداوە کە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت کە لە میانیدا پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا و پرسە دووقۆڵییەکان کە جێگەی بایەخی ھاوبەشی ھەردوولان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت رایگەیاندووە، سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی عێراق ئەنجام دەدات بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە لەسەر بنەمای رێزگرتن و ھاریکاری دووقۆڵیی لە بوارە جیاجیاکاندا بنیاتنراوە.

 

ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە مستەفا کازمی باسی لەو ھەوڵە دوورودرێژانە کردووە کە لە میانی دانیشتنەکانی گفتۆگۆی ستراتیجیی بۆ رێکخستنی پەیوەندی ئەمنیی لەنێوان ھەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانیی عێراق دروان.