گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتوچۆی سلێمانی ڕونکردنەوە دەدات

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

2021.07.24 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

ناس کورد-

بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تابلۆی ساختە و نایاسایی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەرکەسێک یەکێک لەو سەرپێچیانە ئەنجام بدات بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەری بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، "سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە 25ی تەموز مانگ بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تابلۆی ساختە و نایاسایی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە داواکارین لە ھاووڵاتیان ئەگەر ئۆتۆمبێلی بێ سەرتایان ھەیە بەکاری نەھێنن ئەگەر دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان کردوە چاکی بکەوە و ئەگەر تابلۆی نایاساییان ھەڵواسیوە لێیبکەنەوە، ئەگەر جامی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەش کردوووە بە بێ ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ ئەوا لێیبکەنەوە بەپێچەوانەوە بۆ ھەر یەکێک لەو سەرپێچیانە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێن".

 

هاوکات سەبارەت بەوەی ئایا سبەینێ مەفرەزەی پۆلیس و هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان دادەنرێت، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "تائێستا نازانین سبەینێ مەفرەزە دادەنرێت یاخود نا، سبەینێ کۆبوونەوەیەک لەوبارەیەوە ئەنجام دەدەین و چۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دیاری دەکەین."

 

بڕیارەکە ناڕەزایی ئەو کەسانەی لێکەوتووەتەوە کە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و خوار مۆدێلیان هەیە کە ژمارەیان تەنها لە سلێمانی بە 20 هەزار ئۆتۆمبێل دەخەمڵێنرێت، بەوەش نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.