ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، لە ڕۆژى یەکشەممەوە پلەکانى گەرما بەرزبوونەوەى زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان (24ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی زیاد بوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمى ساڵانە پێشبینى دەکرێ پلەکانى گەرما لە ڕۆژى یەکشهممهوه یەک پلە بەرزتر بێتەوە.
ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها لە ڕۆژی دووشەممەوە تاوەکو چوار شەممە بەرزبونەوەیەکى زیاتر بە خۆوە دەبینێت بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمای ڕۆژى شەممەدا، بەڵام لە پێنجشەممەوە بەرزترین پلەکانى گەرما بە دوو بۆ سێ پلە دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هێماى بۆ ئەوەش کردووە، بۆ ڕۆژانى دووشەممە تا چوارشەممە پێشبینى دەکرێ بەرزترین پلەکانى گەرما، هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە 43 بۆ 46 پلەى سەدى بێت و کەرکووک 46 بۆ 48 پلە بێت، هەروەها ناوچەکانى گەرمیان و خانەقین 47 بۆ 51 پلە بێت.