گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی کازمی و فوئاد حسێن دەکات

حزبوڵڵا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

2021.07.24 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
حزبوڵڵا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

ناس کورد- 

کەتیبەکانى حزبوڵڵاى عێراق کە سەربە حەشدى شەعبین، هەڕەشةى زیاد کردنى هێرشەکانى سەر هێزەکانى ئەمریکا دەکەن، ئەگەر تا کۆتا سەربازییان لە عێراق نەکشێنەوە، سەرۆک وەزیرانى وەزیرى دەرەوەى عێراقیش بە نەگونجاو وەسف دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبو عەلى عەسکەرى، بەرپرسى ئەمنى کەتیبەکانى حزبوڵڵا (24ى تەموزى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، سەبارەت بە دانوستانەکانى نێوان بەغدا و واشتن بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا، هیچ کام لە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران و فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوە گونجاو نین و متمانەیان پێ ناکرێت بۆ هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى کەیسێکى گرنگ کە پەیوەندى بە سەروەرى عێراقییەکانەوە هەبێت.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، تەقینەوەکەى شارى سەدر کە بووە هۆى کوژرانى لانیکەم 35 کەس سەرکەوتوو نابێت وەک بیانوویەک بۆ مانەوەى هێزەکانى داگیرکەر.

 

بەرپرسى ئەمنى کەتیبەکانى حزبوڵڵا جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەگەر دوژمن بە ڕاشکاوانە کشانەوەى هێزەکانى ڕانەگەیەنێت و بە شێوەیەکى مەیدانى دڵنیا نەکرێتەوە لەلایەن لیژنەکانى پەرلەمان و لیژنە نیشتمانى و ئەمنییە بەتواناکانەوە، ئەوا هێزە بەرگرییەکان پرۆسەکانیان لە سەرجەم پێگەکان فراوانتر دەکەن، تا ئەو کاتەى کۆتا سەرباز دەکشێتەوە و پارێزراو نابن.

 

بڵاوکردنەوەى ئەو بەیاننامەیەک لە کاتێکدایە، لە ئێستا قۆناغێکى ترى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئەمریکا لە واشنتن دەستى پێکردووە و بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، ئەگەرى هەیە کۆتایى هاتنى ئەرکى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمریکا لە عێراق ڕابگەیەندرێت و تا کۆتایى ساڵ ئەرکیان بگۆڕێت بە ڕاوێژ و ڕاهێنان.