ناس کورد-
ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان ڕوونیکردنەوەیەکی لەبارەی قسەکانی هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تەواوی ئەو زانیارییە بێ بنەمایە رەت دەکەنەوە کە خراوەتە پاڵ رێکخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لە چاوپێکەوتنێکی چەواشەکاریدا، لەلایەن کەسێکی گوماناوی و ئاراستەکراو و دەستبەسەرکراودا، زانیارییەکی ناڕاست و تۆمەتێکی بێ بنەما خراوەتە پاڵ رێکخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان، رەوانشاد نەوشیروان مستەفا.
ئێمە لەکاتێکدا تەواوی ئەو زانیارییە بێ بنەمایە رەت دەکەینەوە، دوپاتی دەکەینەوە؛ مێژووی پاک و خەباتی نەپساوەی کاک نەوشیروان بۆ چاکەی گشتی بە ئەو جۆرە ھەوڵە نەزۆکانە پیس نابێ.
ژوری رۆژنامەوانی
٢٤ی ٧ی ٢٠٢١