گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ گەلانی موسڵمان

ڕوونکردنەوەی نوێ لەبارەی حەڵاڵی و حەرامی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دەدرێت

2021.07.24 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەی نوێ لەبارەی حەڵاڵی و حەرامی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دەدرێت

ناس کورد- 

 

ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى بڵاویکردووەتەوە، ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا حەڵاڵن و هیچ پێکهاتەیەکى ئاژەڵییان تێدا بەکارناهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى (24ى تەموزى 2021) لە ئەکاونتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ڤاکسینەکانى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنا حەڵاڵن.

 

ڕێکخراوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لە دروست کردنى ئەو ڤاکسینانەدا هیچ پێکهاتەیەکى ئاژەڵى بەکارناهێنرێت و لەگەڵ شەریعەتەکانى ئایینى ئیسلامدا گونجاون.

 

ئەمەش دواى ئەوەدێت، لەناو بەشێک لە وڵاتانى ئیسلامیدا ترسى ئەوە دروست بوو پێکهاتەى ڤاکسینەکان مادەیەکى پێچەوانەى شەریعەتى ئیسلامى تێدا بێت و حەرام بێت، وەک پێکهاتەکانى بەراز.