گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمریکا ڤاکسین و پارە دەبەخشێتە عێراق

2021.07.24 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ڤاکسین و پارە دەبەخشێتە عێراق

ناس کورد-

ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئاشکرایکرد، بڕى 500 هەزار ڤاکسین و 800 هەزار دۆلار بۆ بەهێزکردنى ڕێوشوێنەکانى سەلامەتى و ڕێگەگرتن لە خراپ بەکارهێنانى نمونە بایەلۆجییەکان و پێداویستییە پزیشکییەکان بە دیارى دەداتە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا (24ى  تەموزى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەى گفتوگۆى ستراتیژى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و عێراق لیژنەى باڵاى نێوان هەردوو وڵات جەختیان لە فراوان کردنى هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ عێراق کردووەتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، لەو چوارچێوەیەشدا واشنتۆن بڕى 500 هەزار ڤاکسینى "فایزەر - بیۆنتیک" دەبەخشێتە عێڕاق، ئەوەش لە چوارچێوەى دەستپێشخەرى "کۆڤاکس"، هەروەها وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بڕى 800 هەزار دۆلاریش دەبەخشێتە عێراق بۆ بەهێزکردنى ڕێوشوێنەکانى سەلامەتى لەپێناو ڕێگەگرتن لە خراپ بەکارهێنانى نمونە بایەلۆجیەکان و پێداویستییە پزیشکییەکان.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەکانى بۆ پاراستن لە کۆرۆنا و هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى خواست بۆ ڤاکسینەکان و بەردەوامى خزمەتگوزاریەکانى چاودێرى پزیشکى سەرەتایى و دابینکردنى تەندروستى عەقڵى و دەروونى و کۆمەڵایەتى.