گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو نوسراو ببینە

بەڵگەنامەی ’’مامەڵەی ژن و مێردێک لە یەک ڕۆژدا’’ ئاشکرا کرا

2021.07.24 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەنامەی  ’’مامەڵەی ژن و مێردێک لە یەک ڕۆژدا’’ ئاشکرا کرا

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان دوو نوسراوی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمە مامەڵەی ژن و مێردێکە لە یەک ڕۆژدا لەسەر حسابی میللەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

عەلی حەمەساڵح (شەممە 24ی تەموزی 2021) دوو نوسراوی بڵاوکردووەتەوە کە هی ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان و چراخان ڕەفیقی هاوسەرییەتی."

 

No photo description available.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردووە، "ببینن لە ٢٠١٥/٣/١ بە نوسراوی ژمارە ١٤٥ ژنەکەی ئاشتی ھەورامی بەناوی کۆمپانیای (کاندید) دەڵێت، "ئامادەین ٢٥٠ ملیۆن لیتر گازوایل بە ٨٠٠ دینار دابین بکەین."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەگوێرەی نوسراوی دووەم، ھەمان ڕۆژ ئاشتی ھەورامی بە نوسراوی ٢٢٧٦ ڕازی دەبێت ٢٥٠ ملیۆن لیتر گازوایل بە ھەمان ئەو نرخەی ژنەکەی پێشنیاری کردووە بکڕێت."

 

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "من لەسەر ئەم دۆسیەو چەند دۆسیەیەکی دیکە داوامن بە دادگا، ئەوانیش بە چیرۆکی دروستکراو دەیانەوێ بۆ خۆیان و بەرپرسەکامیام من بشکێنن."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "دەزانن، ٢٥٠ ملیۆن لیتر دەکاتە ١٠ ھەزار تانکەر بە مانگێک دەکاتە ٣٣٤ تانکەر!! حکومەت نەیدەتوانی ١٠ تانکەر بەتاڵ بکات لەو کاتەدا."

 

بڵاوبوونەوەی چەند وتەیەکی چراخان ڕەفیقی هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی و باسکردنی لە دۆسییەکانی پێشووی نەوت لە هەرێم پارەدان بە حزبەکان و چەند کەسێک کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.