گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەى گەڕەکی سەدری ڕاگەیاند

2021.07.24 - 16:21
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەى گەڕەکی سەدری ڕاگەیاند

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی ئەو توڕەی ڕاگەیاند کە ڕۆژی عەرەفە لە گەڕەکی سەدر لە بەغدا تەقینەوەیەکیان لە بازاڕێکی گشتی ئەنجام دا و بووەهۆی گیانی لەدەستدانی 35 کەس و برینداربوونی 60 کەسی تر. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمی لە تویتێکدا بە هەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی نوسیویەتی، "فرمێسك و ژانە دڵی خێزانی شەهیدانی شارۆچكەی سەدر رێنیشاندەرمان بوون بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ترسنۆكانەی كە پلانداڕێژەر و جێبەجێكەری هێرشە تیرۆریستییەكەی "بازاڕی الوحیلات" بوون. سەرجەمیان ڕووبەڕووی دادگا و گەل دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكەرێكی تاوانبار."

 

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (19ی تەموزی 2021) تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بازاڕێکی قەرەباڵغی گەڕەکی سەدری شاری بەغدا ڕوویدا.  

  

هەر دوای تەقینەوەکە، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دا بە ڕاگرتنی فەرماندەی پۆلیسی ناوچەکە و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کرا و داوای کرد لێکۆڵینەوەی وردی کرد.