ناس کورد-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە 24ی تەموزی 2021، چه‌كدارانی پەکەکە له چیای مه‌تین ته‌قەیان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕآگەیەنراوێکدا فه‌ریق جه‌مال محەمەد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه (شەممە 24ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " ئه‌مرۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە چه‌ندین جاره په‌كه‌كه ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌كات، پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه، مافی خۆیه‌تی له هه‌ر شوێنێكی خاكی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له هه‌رێم بكات."
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه ئەوەشی خستووەتەڕوو، " به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیاوه چه‌ندین گوند چۆلكراون و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانیش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون."
جەختیشیکردووەتەوە، "په‌كه‌كه رێز له خاكی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت، بووه‌ته هۆكارێك بۆ سنور به‌زاندنی سوپای توركیا ."