گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و وردەکاریی

قاچاخچییەتی لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان کەمی کردووە؟

2021.07.24 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
قاچاخچییەتی لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان کەمی کردووە؟

ناس کورد-

مەرزى نێودەوڵەتى باشماخ ڕایگەیاند، لەدوای توندبوونەوەى ڕێکارەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، "بەشێوەیەکى گشتى قاچاخچییەتی لە مەرزەکەیان کەمبووەتەوە، ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیش دەڵێت، دەنگۆى نەهێشتنى قاچاخچێتى و قۆرخکارى لەمەرزەکان بۆ پەردەپۆشکردنى تاڵانیەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیسماعیل عەلى، وتەبێژى مەرزى نێودەوڵەتى باشماخ ئەمڕۆ شەممە (24ى تەموزى 2021) تایبەت بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "هیچ ئامارێکمان نییە بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەى قاچاخچییەتی کە بەراوردى لەگەڵ ماوەکانى پێشوو و ئێستادا دەربخات بەڵام بەشێوەیەکى گشتى قاچاخچییەتی کەمى کردووە و ڕێکارەکانى توندتر کراون."


وتیشى، "لەڕاستیدا قاچاخچێتیەکەى پێشووش بەشێوەیەکى ڕێکخراو نەبووە بەڵام دەکرێت لەناو بارەکاندا کە ڕێگەپێدراون کەلوپەلى قاچاخ بشاردرێنەوە وەکو دەرمان و یاخود مریشک و دەرمانى کشتوکاڵى و شتى ترى بازرگانى بن".

 

جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، قاچاخچییەتی بەشێوەی کەلوپەل و کەرەستە و پێداویستى حەشاردراو هەبووە کە ئەوەش لەهەموو دونیادا هەیە و ئەوەى ئێرەش کەمێک زیادەڕوى تێداکراوە و ئەوەشى هەبووە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

 

لەبارەى گومرگنەکردنى هەندێ بارى جیاجیاوە لە مەرزەکانەوە، وتەبێژى مەرزى باشماخ وتى، "هەموو بارهەڵگرێک کە داخڵى باشماخ دەبێت ئۆتۆماتیکى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیی گۆمرگى هەولێرەوە تۆمار دەکرێت و دەزانرێت ئەو بارە داخڵ کراوە چونکە بە سیستمى داتا بەیس کار دەکرێت".

 

وتەبێژەکەى ئەو مەرزە زیاتر ڕوونیشى کردەوە، لە یەکەم چرکەساتى داخڵبوونەوە کە کۆدێکى پێدەدرێت ئەو بارهەڵگرە هەرچى تێدا بێت و گومرگەکەشى هەرچى بێت تۆمار دەکرێت، لەوێوە و دواى ئەوەشى پشکنینى بۆ دەکرێت ئەگەر بارەکە هەرچیەک بێت بەپێى ستانداردى عێراقى گونجاو بێت ئەوا بارەکە ڕێگەى پێدەدرێت."



بەڵام کەریم عەلى، سەرۆکى لیژنەى پیشەسازى و بارزگانى لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کە لە بزوتنەوەى گۆڕانە ڕایگەیاند، وروژاندنى دەنگۆى نەهێشتنى قۆرخکارى و قاچاخچییەتی لە مەرزەکانەوە ڕاست نییە و ئەوە بۆ پەردەپۆشکردنى ئەو تاڵانکارییە کە لە ماوەکانى ڕابردودا کراوە و هەروەها بۆ شاردنەوەى جوڵاندنى هێزە ئەمنیەکانى سلێمانیە بۆ کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى.



دەشڵێت، "چاوەڕوان دەبین ئەگەر داهاتی خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان زیادی کرد و داهاتی ئەو شەخس و کۆمپانیایانە کە بە شێوازێکی نایاسایی کۆکراوەتەوە لێیان سەندرایەوە و خرایە سەر داهاتی وەزارەتی دارایی نەک شەخس و حزب، ئەو ئێمەش دەستخۆشیمان دەبێت، بەڵام بەداخەوە بەم عەقڵییەتە حکومڕانیە چاوەڕوانی کاری باش ناکەین".