ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایانگەیاند، ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بۆ پێدانی ڤاکسین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی:
(https://vac.health.digital.gov.krd)
دەشڵێت، "بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت."