ناس کورد-
بەڕێوەبەر و سەرۆکى شارەوانى بەکرەجۆ دەستگیرکردن و تەنانەت بانگهێشتکردن و لێپرسینەوەیان لەلایەن یەکێتییەوە ڕەت دەکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لوقمان تەڕەمارى، بەڕێوبەرى ناحیەى بەکرەجۆ (24ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "ئەو دەنگۆیانە هیچى ڕاست نییە کە بانگهێشت کرابم یان دەستگیر کرابم، من سبەى یەکشەممە (25ی تەموزی 2021) ئەچمەوە سەر دەوامى ئاسایی خۆم."
هەر سەبارەت بەو بابەتە، ئەندازیار عومەر حەسەن، سەرۆکی شارەوانى بەکرەجۆ بە "ناس کورد"ى وت کە ئەو نە دەستگیرکراوە و نە بانگێهێشتیش کراوە و جەختی کردەوە کە "ئەگەر لێ پرسینەوەشم لەگەڵ بکرێت شتێکى ئاساییە."
لە ڕۆژانى جەژندا دەنگۆى دەستگیرکردنى ئەو دوو بەرپرسە بڵاوبوویەوە کە گوایە بە تۆمەتی دابەشکردنی زەوی بە شێوەیەکی نایاسایی بەسەر ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی.