گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڵمەخەڵەتێن بە پەیج و سایت’’

ئۆرگانی فەرمیی یەکێتی: ئەوەی ڕوویدا ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوە

2021.07.24 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆرگانی فەرمیی یەکێتی: ئەوەی ڕوویدا ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوە

ناس كورد-

ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی زمانحاڵی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ئەوەى ڕوویدا "ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوە" لە ناو "یەکێتی و ئیدارە و حوکمڕانی سلێمانی و زۆنی سەوز." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لە سەروتاری ئەمرۆ شەممە (24ی تەموزی 2021) بە ناوی "ڕاستکردنەوەی ڕێڕەو" نوسیویەتی، "با کەس بە ھاشوھوشی ساختەی پەیج و سایت و سێبەری سۆشیال میدیایی پارەدارکراو لە قووتی ھەڤاڵانی یەکێتی چەواشە نەبێت و با کەسیش تەراویلکەی نا راست لەسەر ھیچ شتێک ھەڵنەچنێ."

 

دەشڵێت، "ئەمەی روویداوە و ھی تریش کە روو دەدەن دەستی سپی چاکسازییە، دەستی سەوزی یەکێتییە بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان و گوزەران و جووڵەی سیاسیی نۆرماڵ لە زۆنی سەوزدا."

 

زیاتر بخوێنەوە: زانیاریی نوێ؛ ژمارەیەك بەرپرسی حیزبی و حكومی دەگۆڕدرێن

زیاتر بخوێنەوە: ناس زانیاری لەبارەی دوا پەرەسەندنی كێشەی هاوسەرۆكان ئاشكرا دەكات

 

تەواوی وتارەکە بخوێنەوە:

راستکردنەوەی رێڕەو
ئەوەی ھەیە راستکردنەوەی رێڕەوە. رێڕەوی یەکێتی و رێڕەوی ئیدارە و حوکمڕانی لە سلێمانی و زۆنی سەوز و بەرپرسیارێتی یەکێتی لە تەواوی کوردستاندا.
با کەس بە ھاشوھوشی ساختەی پەیج و سایت و سێبەری سۆشیال میدیایی پارەدارکراو لە قووتی ھەڤاڵانی یەکێتی چەواشە نەبێت و با کەسیش تەراویلکەی نا راست لەسەر ھیچ شتێک ھەڵنەچنێ.
ئەسڵی بابەتەکە (تیۆری پلانگێری) ھەرزان و گوتاری دەستی دوژمنانی دەرەکی نییە.
چونکە لە فەرھەنگی سیاسی رۆژھەڵاتیدا دەیان ساڵ ھەموو چاکسازییەک دەکرایە ئەنگیزەی پیلانگێری ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و… کۆمەڵێ یزمی تر. ئێستاش مۆدی دەستی دەرەکی و ھەرێمییە، بۆ ئەوەی دەستی سەوزی بچووکترین چاکسازی، گۆرانکاری یاسایی و ئاسایی بگرن و بیچەمێننەوە.
ئەمەی روویداوە و ھی تریش کە روو دەدەن دەستی سپی چاکسازییە، دەستی سەوزی یەکێتییە بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان و گوزەران و جووڵەی سیاسیی نۆرماڵ لە زۆنی سەوزدا.
دەستی سپی و ئەمین و جێباوەڕی حزب سەرەنجام ناوەندێتییەکی یەکێتیانە و دیموکراسیانە، بە راوێژی سەنگینی ھەڤاڵانە، ئاوەدان دەکاتەوە و دەزگا و دایەرەی وڵات رێکدەخاتەوە.
وەک کوردستان و وەک یەکێتیش بە کەمترین تەقەللا و بە کەمترین ئازارێک، کە لە حوکمی نەبودایە، لێی دەرچووین و ئەم چاکسازیی و گۆڕانکاریێە راستەڕێی خۆی گرتۆتە بەر.
لە بنچینەدا ئەم رێرەوە راستەی چاکسازی بۆیە دواکەوت بۆ ئەوەی بەو شێوەیە بێت کە کەمترین زیان و بەریەککەوتنی تیا بێت، بە وەستایی و شێنەیی گۆڕانکارییەکە جێبەجێ بوو تا ژیان و گوزەرانی نۆرماڵی خەڵک نەشێوێ. ئەم ئیجرائاتانە بە کەمترین کات و بە نەشتەرگەرییەکی ژیرانە کرا. ھەقە گلەیی لەسەر دواکەوتنی بکرێت، نەک لەسەر باش فریا کەوتنی.
ئەوەی کە روویدا و روودەدا مەسەلەیەکی نۆڕماڵی گۆڕانکاری ئیدارە و دەوڵەتدارییە کە دەزگاکانی پارێزگاری لەژیانی خەڵک وەک دوو دەزگای میریی، دەگێڕێتەوە بۆ بنکەکانی خۆی کە بنکەی پارێزگاری و گیانفیدایی و پتەوکردنی دینگەی ژیان و گوزەران و ئارامی خەڵکی زۆنی سەوز و تەواوی کوردستانە.
ئەم رێڕەوە حزب دەکاتەوە بە دامەزراوەیەکی مەدەنی کە کەسانی پێشینە حزبی و ئەفەندییەکان و ھەڤاڵانی تێکۆشەر بە عینوانی تێکۆشان و ھەڵسوڕانی سیاسی و رێکخراوەیی و پلەبەندی حزبی خۆیانەوە ھەڵیدەسوڕێنن و جەماوەری یەکێتی بۆ کار و تێکۆشانی حزبی ھان دەدەن بەرەو “یەکێتی نوێ “.
ئەم رێڕەوە یەکێتی والێدەکاتەوە ببێتەوە یەکێتیەکەی جاران، یەکێتییەکەی کۆمەڵانی خەڵک کە وەک ھەمیشە سەرۆک مام جەلال دەیگوت: یەکێتیەکەتان. کە بەم دەستەواژەیە هەمیشە یەکێتی دابووە دەست کۆمەڵانی خەڵک ئەم رێرەوە تینوتاوی حزبایەتی لەناو یەکێتی باشتر دەگەشێنێتەوە و دابونەریتی حزبایەتی پەرەپێدەدات، ئیتر رێورەسمی حزبی پایەدار دەبێت، نەک سێبەر و تارمایی نادیاری، نا حزبی، کە راسپاردە و بڕیار لە شوێنی نادیار و میلیشیای سۆشیال میدیاوە وەربگرێت.
راستکردنەوەی رێرەو وێستگەیەکی چۆنایەتی بڕیووە و وێستگەی تری ماوە، کە حەتمەن دەیبڕێ.
کوردستانی نوێ