گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلێکی تری توندی گەرما خەریکە دەگات

2021.07.24 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی تری توندی گەرما خەریکە دەگات

ناس کورد-

کەشناسێکی دیاریی عێراق پێشبینی دەکات، لە سبەینێوە شەپۆلێکى گەرماى تاقەتپڕۆکێن سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و "نزیکەى هەفتەیەکیش بەردەوام دەبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتییە کە زۆر بە وردی چاودێری کەشوهەوای عێراق دەکات لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ى تەموزى 2021) ڕایگەیاندووە، پێشبینى گەیشتنی شەپۆلێکى گەرما بە سەرجەم شارەکانى عێراقدا دەکرێت کە لە سبەینێ ڕۆژى یەکشەممەوە دەستپێبکات و کەشى گەرماى تاقەتپڕۆکێنى هاوینەش تا کۆتایى هەفتە بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دوا پێشبینیەکان باس لەوە دەکەن لە شارەکانى ناوەڕاست و باشوورى فوراتى ناوەند لەو شەپۆلەدا پلەکانى گەرما دەگاتە نێوان 50 بۆ 52 پلەى سەدى سیلیزى و لەناوچەکانى باکوریش (هەرێمی کوردستان) پلەکانى گەرما دەگاتە 46 بۆ 49 پلەى سیلیزى.

 

هاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام سبەینێ یەکشەممە (25ی تەموزی 2021) پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

May be an image of outdoors and textMay be an image of outdoors and textMay be an image of mountain and textMay be an image of textMay be an image of outdoors and text