گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ دەستخۆشی لە ئێران دەکات و دەڵێت بە دانایی مامەڵەی کردووە

2019.06.22 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ دەستخۆشی لە ئێران دەکات و دەڵێت بە دانایی مامەڵەی کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەى پێشوو سوپای پاسداران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئەمریکای خستەخوارەوە، ترەمپ دەستخۆشی لە ئێران کرد و ڕایگەیاند، "ئێران زۆر بە دانایی مامەڵەى کردووە، لە نزیک ئەو فڕۆکەیەی کە خراوەتە خوارەوە فڕۆکەیەکی تر هەبووە کە 38 سەرنشینی تێدابووە." دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی وت، "ئەوان ئاگایان لە فڕۆکەکەى تر هەبووە و ئەویان نەپێکاوە، ئەمە ڕەفتارێکی حەکیمانەیە لەلایەن ئێرانەوە و ئێمەش ئەو کارەمان بە هەند وەرگرت و دەستخۆشییان لێدەکەین." ڕۆژی پێنجشەممە، 20ی حوزەیرانی 2019، ئێران فرۆکەیەکی سیخوڕی بێفرۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری MQ-4C Triton لە گەروری هورمز خستەخوارەوە کە بە پێشکەوتووترین و گرانترین جوری فرۆکەی سیخوڕی ئەمریکی دادەنرێت و نرخەکەى 120 ملیۆن دۆلارە.