گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەم زیانانەى پانکەت زانیوە؟

2021.07.23 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەم زیانانەى پانکەت زانیوە؟

ناس کورد- 

پانکە یەکێکە لەو ئامێرانەى لە زۆرینەى ماڵەکاندا هەیە و سودى زۆرە بۆ هێورکردنەوە ئارەق نەکردنەوە، بەڵام چەندین زیانى لەسەر تەندروستى مرۆڤ هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕى "Sleep Advisor"ى تایبەت بە هونەرەکانى خەوتن (23ى تەموزى 2021)، سەرەڕاى ئەوەى پانکە هۆکارێکى باشە بۆ هەست کردن بە ئارامى بۆ ماوەى کورت کورت، بەڵام کارکردنى بە درێژایى شەو زیانى تەندروستى هەیە.

 

رونیشکراوەتەوە، ئەو زانیاریانەش بۆ ئەو کەسانەى هەستیارییان هەیە و ئەوانەى "ڕەبو"یان هەیە نوێ نییە، چونکە پانکە تۆز و خۆڵیش بڵاودەکاتەوە، هەروەها کارکردنى پانکە بە درێژایى شەو کاریگەرى خراپى لەسەر پێست هەیە و هەمیشە هەست بە وشکبوونەوەى دەکەیت.

 

بەپێى هەمان ڕاپۆرت، هەروەها شەپۆلى هەواى بەردەوام بە هەمان شێوە کاریگەرى خراپى لەسەر چاو و دەمیش هەیە، بەتایبەتى ئەوانەى کە بە نیمچە چاو یاخود دەم کراوەیى دەخەون.

 

ماڵپەڕەکە لە زارى ڕاوێژکارێکى خەوتنەوە ئاماژەى بەوەشداوە، هەروەها ئەوانەى بەردەوام هەواى پانکە لە دەموچا و ملیان دەدات، لەوانەیە ببێتە هۆى ئەوەى ماسولکەکان سەخڵەت ببن و تووشى گرژبوون ببن.