گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کات و ئامانجی کۆبوونەوەى کازمى و بایدن ئاشکرا کرا

2021.07.23 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
کات و ئامانجی کۆبوونەوەى کازمى و بایدن ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

كۆشکى سپى ئەمریکا ئاشکرایکرد، ڕۆژى دووشەممە جۆ بایدن، سەرۆکى ئەو وڵاتە پێشوازى لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات و گفتوگۆ لەسەر چەندین مەلەفى گرنگ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جين ساكى، وتەبێژى کۆشکى سپى (23ى تەموزى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەدا، ڕۆژى دووشەممە 26ى تەموزى 2021 جۆ بایدن سەرۆکى ولایەتە یەکگترووەکانى ئەمریکا لە کۆشکى سپى پێشواى لە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بابەتى گفتوگۆکان بریتین لە هاوبەشیى ستراتیژى نێوان هەردوو وڵات، هەروەها باس لە چەندین مەلەفى تریش دەکرێت، وەک پەروەردە و فێرکردن، ئابوریى، وزە و کلتور هاریکارى هەردوو وڵات بۆ بەزاندنى ڕێکخراوى داعش.

 

لەمیانەى سەردانى وەفدى عێراق بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، پێشتر فوئاد حسێن گەیشتە ئەو وڵاتە وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەى کازمى و دەستپێکردنى گفتوگۆى ستراتیژى لەگەڵ ئەو وڵاتە.

 

بەپێى زانیاریەکانیش، هەردوولا لەسەر مەلەفى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا ڕێکدەکەون و بڕیارە دواتر بەیاننامەیەکى هاوبەش دەربکرێت و تێیدا ئەوە ئاشکرا بکرێت کە تا کۆتایى ئەمساڵ ئەرکى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمریکا لە عێراق کۆتایى دێت.