گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شارەزایان: زستانێکى مەترسیدار بەڕێوەیە

2021.07.23 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایان: زستانێکى مەترسیدار بەڕێوەیە

ناس کورد-

شارەزایان هۆشدارى دەدەن لەوەى، زستانى ئەمساڵ مەترسیدار دەبێت و خراپترین شەپۆلى توشبوون بە ئەنفلۆنزا و نەخۆشییەکانى تایبەت بە سەرما بڵاودەبێتەوە کە پێشتر دەگمەن بووە، ئەوەش بەهۆى کاریگەرییەکانى کۆرۆناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى (23ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، شارەزایان باس لەوەدەکەن کە زستانى ئەمساڵ ئەنفلۆنزا و نەخۆشییەکانى تایبەت بە سەرما بەشیوەیەکى زۆر بەربڵاو دەردەکەون، بەشێوەیەک کە ساڵانێکى زۆرە و چەندین دەیەیە ڕووینەداوە.

 

ئەوەش هاتووە، بەپێى وتەى شارەزایان هۆکارەکەى بۆ بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و خۆپارێزییەوە دەگەڕێتەوە، چونکە بەهۆى خۆپارێزییەوە مرۆڤ بەر بەشێکى زۆرى ئەو میکرۆب و ڤایرۆسانە نەکەوتووە کە بەشێوەیەکى سروشتى لە شوێنە گشتییەکان و هۆکارەکانى گواستنەوە و ئۆفیس و گردبوونەوە و کۆبوونەوەکان بەر مرۆڤ دەکەون، بەهۆى ئەوەشەوە سیستمى بەرگرى جەستە لاواز بووە.

 

شارەزایانى تەندروستى جەختیان لەوەشکردووە، ئێستا سیستمى بەرگرى مرۆڤ وەک پێشوو بەهێز نییە و خاوە لە وەڵامدانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەى میکرۆب و ڤایرۆسەکان، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى پێشتر بەهۆى بەرکەوتنى ڤایرۆس و بەکتریاکان سیستمى بەرگرى بەهێز بووە و بەرگرییەکى هەمیشەیى دژى زۆرێک لەو ڤایرۆس و میکرۆبانە دروست کردووە، بەڵام کۆرۆنا و خۆپاراستن بووەتە هۆى ئەوەى کە وردە وردە ئەو بەرگرییە لاواز ببێت، ئەوەش بەهۆى بەردەوامى بەرنەکەوتنیان.

 

لاى خۆیەوە پاوڵ سکۆڵنیک شارەزاى ڤایرۆسەکان و بەرگرى و سەرۆکى بەشى پزیشکى هەناوى لە کۆلێژى ڤێرجینیا تیک کاریلیۆنى پزیشکى دەڵێت، بەرکەوتنى بەردەوامى چەندین ڤایرۆس و میکرۆب و هۆکارەکانى ترى نەخۆشى سیستمى بەرگرى بەهێز دەکات و هەمیشە ئامادە دەبێت بۆ وەڵامدانەوەیان.

 

جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەگەر ئەو بەردەوامییە نەمێنێت سیستمەکە لاواز دەبێت و بە تەواوەتى وەڵام ناداتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى زیادبوونى هەوکردن لە سیستمى هەناسەدان بۆ ماوەیەکى درێژتر و نیشانەکانیش بەهێز دەبن کاتێک مرۆڤ تووش دەبێت.