گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

جیهان بەهۆى کۆرۆناوە 15 ترلیۆن دۆلار زیان دەکات

2021.07.23 - 19:10
App store icon Play store icon Play store icon
جیهان بەهۆى کۆرۆناوە 15 ترلیۆن دۆلار زیان دەکات

ناس کورد- 

سندوقى نەختینەى نێودەوڵەتى ئاشکرایکرد، زیانەکانى پەتاى کۆرۆنا تا کۆتایى ساڵى 2024 دەگاتە 15 ترلیۆن دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێفرى ئۆکامۆتۆ، جێگرى یەکەمى بەڕێوەبەرى گشتى سندوقى نەختینەى نێودەوڵەتى (23ى تەموزى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، چاکسازییەکانى تایبەت بە گەشەسەندن دواخراون و پاشەکشەیان کردووە، ئابورییەکانى جیهان تووشى چەندین برینى قوڵ بوون.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو وزەیەى لە پێناو پرۆسەى دابەشکردنى ڤاکسینەکان و پلانى ساڕێژبوونەوەى ئابوریى تەرخان دەکرێت خۆشى پێویستى بە ڕێوشوێنى پشتگیرى هەیە بۆ ئەوەى قەرەبووى ئەو زیانە بکرێتەوە، ساڕێژبوونەوەى ئابوریى لە بەشێک لە وڵاتان پێویستى بە چەندین ساڵ هەیە.

 

جێگرى یەکەمى بەڕێوەبەرى گشتى سندوقى نەختینەى نێودەوڵەتى دەشڵێت، زیانەکانى ئابوریى جیهان تا کۆتایى ساڵى 2024 دەگاتە 15 ترلیۆن دۆلار کە ئەوەش 2.8%ى كۆى گشتى بەرهەمى جیهانییە، ئاڵنگاریى ڕاستەقینە لەبەردەم نەوەى سیاسى ئێستادا بریتییە لە یەکخستنى چاکسازى بۆ پشتگیرى کردنى گەشەسەندن و خەرجى لە پێناو ساڕێژبوونەوە.

 

بەپێى ڕاپۆرتە ئابورییەکان، لەسەرەتاى بڵاوبوونەوى پەتاى کۆرۆنا لە کۆتاییەکانى ساڵى 2019ەوە تائێستا حكومەتى وڵاتان 16 ترلیۆن دۆلاریان بۆ پشتگیرى زیانەکانى پەتاکە خەرج کردووە.