گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ڕۆژی داهاتوو

زانیاریی نوێ: ژمارەیەك بەرپرسی حیزبی و حكومی دەگۆڕدرێن

2021.07.23 - 14:14
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ: ژمارەیەك بەرپرسی حیزبی و حكومی دەگۆڕدرێن

ناس کورد- 

بریارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی گۆڕانكارییەكی بەرفراوان لە پۆستە حیزبی و حكومییە باڵاكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بكەن و ئامادەكردنی لیستی ناوەكانیش كۆتاییهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادارەوە دەست "ناس كورد" كەوتوون (23 تەمموزی 2021) لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لەبەر ڕۆشنایی ئەو دۆسییە و زانیارییانەی لەپاش (8ی تەمموز) دەست بافڵ تاڵەبانی كەوتوون بەتایبەت دۆسییەكانی گەندەڵی، ژمارەیەك گۆڕانكاری لە بەرپرسە باڵا حیزبی و حكومییەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی دەكرێت و هەندێك لەو بەرپرسانەش بەڵگەیان لەسەرە یان لە هەندێك دۆسییەی گەورە تێوەگلاون ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێنەوە. لەناو ئەوانەشی دەگۆڕدرێن هەندێكیان پۆستی باڵایان لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێمدا هەیە. 

 

ئەم هەنگاوە كە بڕیارە لەپاش كۆتاییهاتنی پشووی جەژن بگیرێتەبەر بەدوای دەستگیركردنی بەرێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ و سەرۆك شارەوانی ڕاپەڕیندا هات لەسەر دۆسییەی 10 هەزار پارچە زەوی دەزگای دژەتیرۆر كە دەوترێت نەدراون بە كارمەندەكان و لەلایەن ئاسۆی شێخ جەنگییەوە وەرگیراون و دواتر لە بازاڕدا مامەڵەیان پێ كراوە. 

 

لەبارەی ئەم گۆڕانكارییانەشەوە سۆشیال میدیای لاهور شێخ جەنگی ئەمرۆ هەینی بڵاویكردەوە لەپاش 8 تەمموز " لە سلێمانیدا شتێك نەماوە بەناوی یاسا و کەس خاوەنی ژیان و ماڵی خۆی نیە ، دەباشان کێی بووێت دەستگیری دەکات و کێی بووێت دەیڕفێنێت".  

 

ناس كورد ئەوەشی زانیوە بەدرێژایی ڕۆژانی جەژن بازنەی نزیكی بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوە و داڕشتنی پلانی پاش كۆتاییهاتنی پشووی جەژن و دەستپێكردنەوەی دەوامدا بوون، بەتایبەت پاش ئەوەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی میدیایی گرتەبەر لە كاتێكدا لە (15ی تەمموز) بەخواستی خۆی واژۆی لەسەر ڕادەستكردنی دەسەڵاتەكانی كردووە بە بافڵ تاڵەبانی. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ناس زانیاری لەبارەی دوا پەرەسەندنی كێشەی هاوسەرۆكان ئاشكرا دەكات