گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت دابەزی

2021.07.23 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت دابەزی

ناس کورد- 

ئەمڕۆ هەینی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت لەخوار 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەری "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ هەینی 23ی تەموزی 2021، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 73دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بەرامبەر 71 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوی "ئۆپیک+" کۆبووەوە و تیایدا بڕیاردرا بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت و ئەوەش هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێدەکرێت، بڕیارەکەش بووەهۆی دابەزینی نرخی نەوت.