گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەی هاتوچۆ دەسەپێنرێت؟

هەرێم؛ لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.07.23 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وتەبێژی تەندروستیی دهۆک ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا کاریگەرییەکانی ڕۆژانی جەژن لەسەر ئامارەکانی کۆرۆنا دەردەکەوێت و ژمارەی توشبووان بەرزتردەبنەوە، دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بڕوات پێویستە حکومەتی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەمزە ڕەزیکی، وتەبێژی تەندروستیی دهۆک (هەینی ٢٣ی تەموزی ٢٠٢١) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەو ڤیدیۆیەی من کە بڵاوبووەتەوە و تیایدا باس لە قەدەغەی هاتوچۆ دەکەم لێدوانی فەرمی نییە و گفتوگۆی خۆم و هاوڕێیەکمە و بڵاویکردووەتەوە." 

 

وتیشی، "لەگەڵ ئەوەشدا دۆخەکە لە دهۆک و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم خراپە و ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە." 

 

وتەبێژی تەندروستیی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، "من ناڵێم با لەئێستادا قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنرێت، بەڵام پێویستە حکومەت ڕێکاری خۆپارێزیی توند بگرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "بەهۆی تێکەڵاوییەکانی جەژنەوە لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئامارەکانی توشبووان زیاتر دەبن و بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر پێویستی بە قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە." 

 

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش چەند جارێک هۆشداری لە ڕوودان کارەسات داوە.