گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: بەهەموو شێوەیەک دژیان دەوەستینەوە

2021.07.23 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: بەهەموو شێوەیەک دژیان دەوەستینەوە

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی کرد لە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق و ڕایگەیاند، بەھەموو شێوەک دژی یاساشکێنان و سەرپێچیکارانی بڕیارەکانی دادگاکان دەوەستنەوە و دژی ھەر مەرام و ھەوڵێکیشن کە دادگاکان بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، "لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی سەربەخۆیی و میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکان، چەسپاندنی دادپەروەری و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و یاساشکێنان و چۆنێتی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لەنێوان دەسەڵاتی دادوەری ھەرێم و عێراق لەپێناو چەسپاندی ئارامی و ئاسایشی زیاتر و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و ڕوونیکردەوە، "بەھەموو شێوەک دژی یاساشکێنان و سەرپێچیکارانی بڕیارەکانی دادگاکان دەوەستینەوە و ڕێگەنادەین پێشێلکارانی یاسا سوود لە جیاوازییەکانی ھەرێم و عێراق وەربگرن و بە توندرین شێوەش ڕووبەڕوویان دەبینەوە."



ئەوەش هاتووە، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە، "نابێت ھیچ کەسێک لەسەروو یاساوەبێت و پێویستە ھەمووان وەک یەکبین لە بەرامبەر بڕیارەکانی دادوەر و یەکێتی بەڕێزێکی زۆرەوە دەڕوانێتە سەربەخۆیی دادگاکان و بڕیارەکانی دادوەرانیش ڕێزلێگراوە."

 

بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوەشكردووەتەوە، "دژی ھەر مەرام و ھەوڵێکیش دەوەستینەوە کە دادگاکانمان بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنێت و بخرێنە ژێر ھەژموونی نەتەوەیی، مەزھەبی و ئاینی." 

May be an image of 2 people and indoor

May be an image of 1 person, sitting and indoor

May be an image of 1 person and sitting