گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەولێر؛ لەسەر کێشەیەکی خێزانی کەسێک کوژرا

2021.07.23 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ لەسەر کێشەیەکی خێزانی کەسێک کوژرا

ناس کورد- 

شەوی ڕابردوو لەشاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی خێزانی کەسێک کوژرا و پۆلیسیش دەڵێت، بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، " کاتژمێر 9:30ی شەوی ڕابردوو لەسەر کێشەیەکی خێزانی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شادی لە نێوان دوو خێزاندا ڕووی دا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەیان بە ناوی (ش. خ) دەستگیر کرد کە کەسێکی بەناوی ڕێبین تەحسین کوشتووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان کرایەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامن."