ناس کورد-
پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، تەرمى ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەک بەجەستەیەوە هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، کەمێک پێش ئێستا تەرمی ژنێک بەناوی ( ن . ر . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1972 پیشەی ژنی ماڵ دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەک بەجەستەیەوە هەیە.
بەوتەی مێردی ژنە کوژراوەکە، ئەمشەو بە میوانی چونەتە ماڵی خرمێکی خۆیان، بەڵام کەسێک تەقەی لەو ماڵە کرد کە بەمیوانی بۆی چووبوون هاوسەرەکەی کوژراوە و کوڕێکی و کەسێکی تریش بریندار بوون، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.
پۆلیس دەڵێت لەئێستادا هێزەکانیان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و باری تەندروستی بریندارەکانیش جێگیره.