گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکى نوێ لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى رادەستکردنى داهاتى گومرگ بەبەغدا

2021.07.22 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى رادەستکردنى داهاتى گومرگ بەبەغدا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گومرگى هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ رادەستکردنى داهاتى گومرگ بەبەغدا، لەچوارچێوەى پابەندبونەکانى هەرێم بەبودجەى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساماڵ عەبدورەحمان بەڕێوەبەرى گومرگى هەرێم، (22ى تەمموزى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند "تائێستا ئێمە داهات رادەستى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم دەکەین، هیچ ئاماژەیەک نییە ئەو داهاتانە بدەین بە بەغدا."

 

لەبارەى خەمڵاندنى داهاتى گومرگەوە، بەڕێوەبەرى گومرگ ئاماژەى بەوەکرد، هیچ شتێک بەوان نەوتراوە لەو بارەیەوە، بەبێ ئەوەى هیچ قسەیەکى دیکە بکات.

 

لەدوو مانگى رابردوودا دیوانى چاودێرى دارایی سەردانى گومرگ و خاڵە سنورییەکانى هەرێمى کرد بۆ خەمڵاندنى داهاتى گومرگ، کە بەپێی یاساى بودجە دەبێت نیوەى رادەستى بەغدا بکرێت، لەچوارچێوەى پابەندبونەکانى هەرێم بەبودجە لەبەرانبەر وەرگرتنى بەشە بودجەکەیدا.

 

لەدوو هەفتەى رابردوودا بەغدا بڕى ٢٠٠ ملیار دینارى رەوانەى هەرێم کرد وەک یەکەم گوژمە پارە لەدواى پەسەندکردنى بودجەوە، بەڵام بەرپرسانى هەرێم دەڵێن ئەو بڕە تەنها پێشینەیە و ئەو بەشە بودجەیە نییە کە دەبێت بەپێی یاساکە بۆ هەرێم بنێردرێت.