گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى لەسەر دابەزاندنى نرخى بەنزین هاتەدەنگ

2021.07.22 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى لەسەر دابەزاندنى نرخى بەنزین هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى رایگەیاند، ئەگەر حکومەت باجیش لە سەر هاوردکردنى بەنزین لاببات نرخ بە شێوەیەکى بەرچاو دانابەزێت چونکە نرخەکە پەیوەندى بە بۆرسەى جیهانیەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن محەمەد نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى، (22ى تەمموزى 2021) بە "ناس کورد "ى ڕاگەیاند "کەس ناتوانێت تەحەکوم بەنرخى بەنزینەوە بکات، چونکە کاڵایەکى جیهانییە ئێمە لە بۆرسە دەیکڕین، ئەگەر حکومەت باج و ڕسومات لاببات کاریگەرى دەبێت بەس بەو شێوەیەش نا کە باسدەکرێت".

 

ئاماژەى بەوەش کرد، پێشتریش حکومەت باج وڕسوماتیشى وەردەگرت ئەوان بەنزینیان دەفرۆشت بە (٤٥٠ -٥٠٠) دینار، بەڵام بەرزبوونەوەى نرخ لەئێستادا زیاتر پەیوەندى بە بەرزبوونەوەى نرخەکەوە هەیە لە بۆرسەدا.

 

لە بارەى دابەزینى نرخى بەنزین لە شارى هەولێر، بەهمەن محەمەد وتى، لەکۆى 400 بەنزینخانە لە هەولێر 30 بەنزینخانە نرخیان دابەزاندووە ئەویش کۆمپانیاى (کار گروپ) بۆیان دابیندەکات. 

 

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ڕۆژە لە 26 بەنزیخانەی شاری هەولێر نرخی بەنزین نزیکەی 100 دینار دابەزیوە، بەڵام دابەزینەکە لەو 27 بەنزینخانەیە تێپەڕی نەکردووە.

 

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامى هەولێر یەکشەممەى رابردوو لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى زمانحاڵى پارتى رایگەیاند، لەئێستادا لە 27 بەنزینخانە نرخى بەنزین بۆ 660 دینار دابەزیوە و هەوڵەکان بۆ زیاتر دابەزاندنى نرخەکە بەردەوامە.  

  

وتیشى لە رۆژانى داهاتوو باجى سەر هاوردەکردنى بەنزین هەڵدەگیرێت و رێگا دەکرێتەوە لەبەردەم بازرگانان بۆ هاوردەکردنى، ئەوەش دەبێتە هۆى هەرزانکردنى زیاترى نرخەکە و دواتریش جێگیر دەکرێت.