گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاى بافڵ تاڵەبانى: شەش قاچاخچى دەستگیرکران

2021.07.22 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى بافڵ تاڵەبانى: شەش قاچاخچى دەستگیرکران

ناس کورد-

 

میدیاى بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى دەستگیرکردنى شەش کەس بەتۆمەتى قاچاخچێتى لەدەروازەى باشماخ رادەگەیەنێت، لەدواى ئەو بڕیارانەى دەرکراون بۆ بنەبڕکردنى قاچاخچێتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "ئێستا" سەر بە بافڵ تاڵەبانى لەزارى لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گواستییەوە "لەدواى  بڕیارەکانى بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی لە مەرزەكان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی توانیمان شەش كەس دەستگیربكەین و دۆسییەكانیان ڕەوانەی پۆلیسی باشماخ بكەین، كە هەستابوون بە كاری قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخەوە”.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا چەند کۆبوونەوەیەک بەسەرپەرشتى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارى ناوچە جیاجیاکان ئەنجامدرا، کە بەشێکى پەیوەست بوو بە نەهێشتنى قاچاخچێتى لەدەروازە سنورییەکان.  

 

ساماڵ عەبدورەحمان بەڕێوەبەرى گومرگى هەرێم، (22ى تەمموزى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند "لە ئێستادا قاچاخچێتى زۆر کەم بوەتەوە، بەڵام هەرماوە و بنەبڕنەکراوە چونکە سروشتى سنور وایە کارى یاسایشى تێدا دەکرێت و قاچاخچێتیش".  

 

لاى خۆیەوە، عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، دوێنێ شەو بەدواداچونى كردووە و بۆی دەرکەوتووە کە قاچاغی لە باشماخ كەمیكردووە، بەڵام تەواو ڕانەگیراوە.    

  

عەلى حەمە ساڵح لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماژەى بەوەکرد "ئێستا فڕۆکەخانە باشە، دوێنێ شەو بەدواداچونم کرد باشماخیش کەمی کردووە، بەڵام تەواو ڕانەگیراوە. ئێستا ناتوانین حوکمی تەواو بدەین و دوو بۆ سێ حەفتەی دیکە".    

  

دەشڵێت "ئەگەر پێشتر ھەموویان بون، بەڵام لەمەودوا ھەرچی ڕوبدات یەک ئاراستە لێی بەرپرسە، ناتوانم گەرەنتی بدەم ڕادەگیرێت، بەڵام گەرەنتی ئەوەدەدەم ھەرکەس بیکات بەجدی بەرھەڵستی دەکەین".